زاوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-23-23:47:00 - کۆدی بابەت: 6692
زاوا
پەیوەندییە خێزانییەکان

مام خاڵ خزم پلە دوو باوک برا ئامۆزا مامۆزا کچ کوڕ برازا کچەزا خوشکەزا کوڕەزا باپیرە خزمەکان خزم خزمێنە خزمایەتی عم Uncle

ناوه‌ڕۆك

زاوا کێیە؟

زاوا کەسێکە کە کچێک لە خێزانێک دەخوازێت و لەلایەن خزمانی کچەکەوە پێی دەوترێت زاوا، تەنیا کوڕان دەتوانن ببن بە زاوا و کچان لەو حاڵەتەدا پێیان دەوترێت بووک.

پەیوەندی

  • کاتێک کوڕێک خوشکەکەی شوو دەکات بە کەسێک مێردی خوشکەکەی دەبێتە زاوا بۆ کوڕەکە.
  • کاتێک باوکێک کچەکەی دەدات بە شوو بە کەسێک، مێردی کچەکەی دەبێت بە زاوا بۆ باوکەکە و کوڕەکەش باوکی ژنەکەی بە خەزوور بانگ دەکات.
  • کاتێک دایکێک کچەکەی دەدات بە شوو بە کەسێک، مێردی کچەکەی دەبێت بە زاوا بۆ دایکەکە، و کوڕەکەش دایکی ژنەکەی بە خەسوو بانگ دەکات.
  • کاتێک کچێک خوشکەکەی شوو دەکات بە کەسێک مێردی خوشکەکەی دەبێتە زاوا بۆ کچەکە.
  • کاتێک کەسێک پووری شوو دەکات مێردی پووری بە هەریەک لە زاوا و مێردی پووری دەناسرێت.
  • کاتێک کەسێک کچە ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزاکانی هاوسەرگیری دەکەن بە مێردی ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزاکانی دەوترێت زاوا.

لە ڕووی ئایینەوە

لە ئیسلامدا زاوا لەگەڵ دایکی هاوژینەکەی مەحرەمە و بۆ هەمیشە لێی حەرامە و ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و وەک دایکی خۆی وایە، باوکی هاوژینەکەیشی وەک باوکی خۆی وایە، بەڵام کەسانی دیکەی خێزانەکە بۆی مەحرەم نین.


سەرچاوەکان



2076 بینین